له ئوم قه‌سر ده‌ست به كار كرایه‌وه
هه‌فته‌یه‌كه كاری تێدا ناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ده‌ست به كار كراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: دوای هه‌فته‌یه‌ك له داخستنی به‌نده‌ره‌كه، ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران رێگه‌یان داوه، كه له به‌نده‌ره‌كه ده‌ست به ئیش بكرێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان داخستبوو، به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، كاركردن له به‌نده‌ره‌كه راگیراوه.
پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا داوای له هاووڵاتیان كرد، رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كه بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی هاووڵاتیان به تایبه‌تی برنج و شه‌كر و گه‌نم له به‌نده‌ره‌كه‌وه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێن.
سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام بن له داخستنی به‌نده‌ره‌كه، نرخی ئه‌و پێداویستییه سه‌ره‌كیانه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵده‌كشێت و ته‌نیا هه‌ژاره‌كان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.