پەرلەمانی عێراق ھەوڵی تێپەڕاندنی یاساكانی چاكسازی دەدات

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

شەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە.

فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، كار بۆ تێپەڕاندنی یاساكانی چاكسازی دەكرێت، چونکە پێویستییان بە دەنگدانی پەرلەمانە و ئەنجام نەدانی کۆبوونەوەش، کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی چاکسازی دروست دەکات.

تا ئێستاش عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، بڕیاری نەداوە ئامادەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بێت.

ماوەی دوو ھەفتەیە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نیازە كۆببێتەوە. بەڵام بەھۆی خۆپیشاندانەكان و ئاڵۆزبوونی رەوشی بەغدا نەتوانراوە كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.

ھ.م