گۆتێریس نیگه‌رانی ره‌وشی عێراقه
سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس نیگه‌رانی قوڵی خۆی له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، راشیگه‌یاند، هانی هه‌موو لایه‌نه كاراكانی عێراق ده‌ده‌ین، خۆیان به دوور بگرن له توندوتیژی و به جدی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی توندوتیژی بكه‌ن.
داواشیكرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان گفتوگۆیه‌كی به سوود و ئامانجدار له نێوان حكومه‌ت و خۆپیشانده‌ران رێكبخه‌ن.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه و هاووڵاتیان داوای چاكسازی ریشه‌یی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.
له ئاكامی توندوتیژییه‌كانی عێراقدا تا ئێستا 280 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی دیكه بریندار بوون.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر