ترەمپ و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

ترەمپ و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

K24 – هه‌ولێر:

ترەمپ کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان راگەیاند و سەرۆککۆماری تورکیاش سەردانەکەی بۆ واشنتن پشتڕاست کردەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە ئەنقەرە رایگەیاند؛ بۆ تاوتوێکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە واشنتن کۆدەبێتەوە.

ئەردۆغان دووپاتیکردەوە؛ سەرەڕای رێککەوتنیان لەگەڵ ئەمەریکا کەچی هێزەکانی یەپەگە هێشتا لەسەر سنوورەکان ماون.

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.

 ئەگەرچی ئاگربەست و رێککەوتن لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا، دواتر رووسیا و تورکیا کرا، بەڵام هێشتا جەنگ لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

CBSNews

H.J