له به‌غدا چوار خۆپیشانده‌ر كوژران
خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان پێكداهه‌ڵپژان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندرووستی به‌غدا، به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ له ئاكامی ده‌ستڕێژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، چوار خۆپیشانده‌ر له به‌غدا كوژراون.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه پێكداهه‌ڵپژان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌قامی ره‌شیدی به‌غدا روویدا.
سایته عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له پێكداهه‌ڵپژانی ئه‌مڕۆدا خۆپیشانده‌ران ویستوویانه به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانی شه‌قامی ره‌شید ببه‌زێنن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به فیشه‌ك و ته‌قه‌كردن رێگریان لێكردوون.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه و هاووڵاتیان داوای چاكسازی ریشه‌یی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.
له ئاكامی توندوتیژییه‌كانی عێراقدا تا ئێستا زیاتر له280 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی دیكه بریندار بوون.