عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای په‌له‌كردن له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه ده‌كات
"پێویسته به‌په‌له پڕۆژه یاسای بودجه ئاماده بكرێت و پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكرێت"
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا ده‌كات، په‌له بكرێت له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی 2020ی عێراق و جه‌خت له گرنگی بودجه بۆ ژیانی هاووڵاتیان، وڵات و ئابووری ده‌كاته‌وه.
عه‌بدلمه‌هدی له میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لێژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020ـدا گوتی، بودجه ته‌نیا ژماره نییه و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له بودجه‌دا كێشه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رته‌كانی ئابووری، ته‌ندرووسی، فێركاری و بواره‌كانی دیكه‌ش درووست ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه كار بۆ دیاریكردنی بودجه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، كه له توانایدا بێت به‌شێوه‌یه‌كی كرداری راست و ره‌وان ئابووری وڵات ئیداره بدات و داهاته نانه‌وتییه‌كانیش زیاد بكات، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی چاكسازی جدی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ سه‌رجه‌م كێشه داراییه هه‌ڵپه‌سێردراو و دڕكاوییه‌كان به گیانێكی نیشتیمانی و دادپه‌روه‌رانه".
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ركراوه، عه‌بدولمه‌هدی ده‌ڵێت: "له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه خراونه‌ته روو، كه بوونه‌ته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانێكی زۆر و له‌باربردنی ده‌رفه‌تی كار و بووه‌ته بێكارییه‌كی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێناون، هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆژانه‌ش خراونه‌ته روو، كه پێشتر په‌كیان كه‌وتبوو و ئێستا ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه‌ته‌وه، هه‌مدیسان چه‌ند پرسێكی ئابووری، دارایی و وه‌به‌رهێنانی په‌یوه‌ندیداریش به وردی تاوتوێ كران".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق: "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه بۆ ئه‌دای كاره‌كان و جێبه‌جێكردنیان كردووه‌ته‌وه و پێداگیریشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌ی بودجه بۆ په‌له‌كردن له ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له نزیكترین كاتدا كردووه‌ته‌وه".
H.B