دوایین هه‌ڵوێستی سیستانی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
هۆشداری توند ده‌داته لایه‌نه سیاسییه‌كان و خۆپیشانده‌رانیش
K24 - هه‌ولێر:
مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه له عێراق، دوایین هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان خسته‌ڕوو و هۆشداری له قۆستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌دات.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان له عێراق، هۆشداری له سوودوه‌رگرتن و به‌كارهێنانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌دات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، له وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا 5 خاڵی له باره‌ی ره‌وشی عێراق خستووه‌ته‌ڕوو، كه گوته‌كانی سیستانی روونكردووه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتن ده‌رفه‌تێكی بێوێنه‌یان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی داواكاریی خۆپیشانده‌ران بده‌نه‌وه، به گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی روون و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، ئه‌وه‌ش ده‌بێته سنووردانان له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و پشكپشكێنه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات خۆپیشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و هێمنانه بهێڵرێته‌وه كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێده‌درێت و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له به‌كارهێنانی توندوتیژی دووربكه‌نه‌وه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، تێبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كان پارێزگاری له ئاشتی و هێمنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و خۆیان له پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه حكوومی و موڵك و سامانی تایبه‌ت ده‌پارێزن.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، خۆپیشاندانی ئاشتییانه مافی هه‌موو عێراقییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی ده‌رببڕێت و داوای مافی خۆی بكات، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌شدار ده‌بێت و ئه‌وه‌ی نایه‌وێت به‌شداری ناكات، ناكرێ به‌شداریكردن و نه‌كردنی خۆپیشانده‌ران وه‌ك تۆمه‌ت ئاراسته‌ی یه‌كدی بكه‌ن و پێویسته هه‌موو لایه‌ك رێز له بۆچوون و رای به‌رامبه‌ر بگرێت.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو رۆڵی دیاریان له‌و كاره‌ساتانه هه‌بووه كه به‌سه‌ر عێراقدا هاتوون، ئێستاش هه‌مان ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت جموجۆڵی ناڕازییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی سیاسی به‌كاربهێنن، بۆیه پێویسته خۆپیشانده‌ران وریا بن له‌و كه‌لێنانه‌ی كه ده‌كرێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به لایه‌كی دیكه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كان بگۆڕدرێن.
له خاڵی پێنجه‌م و كۆتاییدا، باس له‌وه كراوه، كه پێگه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌وانه‌ی له ریزی ئه‌و هێزانه‌ن به‌شداری كارایان له تێكشكاندنی داعش و تیرۆریستان هه‌بووه بۆ پارێزگاریكردن له گه‌ل و خاك و پیرۆزییه‌كانی عێراق، ئه‌وانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان قوربانیانداوه بۆیه پێویست ناكات هیچ وشه‌یه‌كیان به گوێدا بدرێت كه له رۆڵیان كه‌م بكاته‌وه یان له ئاست ئه‌و قوربانییانه نه‌بێت كه داویانه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و خۆپیشاندانه ئاشتیانه‌ی ئه‌مڕۆ سازده‌كرێن، له ژێر سایه‌ی قوربانیدانه‌كانی ئه‌وانه، بۆیه پێویستیان به رێز و پێزانینه.
ئ. م