ئەمەریکا: لە هاوکاریکردنی هەسەدە بەردەوام دەبین
نوێترین لێدوانی ئەمەریکا لەبارەی سووریا و عێراق
K24 – ههولێر:
مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لە هاوکاریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوام دەبن وداواش لە ئەوروپا دەکات هاوکاریی کوردەکان بکات.
پۆمپێیۆ لە رێڕوڕەسمی 30هەمین ساڵیادی رووخانی دیواری بەرلین رایگەیاند، دەبێ چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزینەوە و لە هاوکاریکردنی هەسەدەش بەردەوام دەبین.
راشیگەیاند، ئەمەریکا بڕیارێکی ستراتیژیی بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش داناوە.
لەبارەی دۆخی عێراقیش، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، خەڵکی عێراق دەیانەوێت عێراق، عێراقیی بێت نەک ئێرانی.
H.J