قه‌باره‌ی زیانه‌كان به‌هۆی راگرتنی ئینته‌رنێت ملیارێك دۆلاری تێپه‌ڕاندووه
رۆژانه 40 ملیۆن دۆلار زیان به كۆمپانیاكان كه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرای ده‌كات، راگرتنی ئینته‌رنێت له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، زیانێكی زۆری به عێراق گه‌یاندووه و به زیاتر له ملیارێك دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد كرد، به‌هۆی راگرتنی ئینته‌رنێت، رۆژانه نزیكه‌ی 16 ملیۆن دۆلار زیان به‌ر بانكه تایبه‌ته‌كان كه‌وتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی عه‌ره‌بی، كۆی گشتی زیانه‌كانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن، نووسینگه‌كانی گه‌شتوگوزار و فرۆشتنی تیكتی فڕۆكه‌وانی، رۆژانه 40 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش كۆی زیانه‌كان له مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گاته نزیكه 1.5 ملیار دۆلار.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، له به‌غدای پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خواردووی عێراق ده‌ستیان پێكرد و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییش له 25ی ئۆكتۆبه‌ر فراوانتر بوو.
به هۆی خۆپیشاندانه‌كانیش زیاتر له 250 كه‌س كوژراون و زیاتر له 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوونه، خۆپیشاندانه‌كانیش تا ئێستا به‌رده‌وامن.