نزیكەی 300 كەس لە خۆپیشاندانەكانی عێراق كوژراون
چوار خۆپیشاندەری دیکە لە بەسرە کوژران
K24 - ھەولێر
چوار خۆپیشاندەری دیکە لە شاری بەسرە کوژران و ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراقیش لە 300 کەس نزیک دەبێتەوە.
شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەکانی عێراق کە لە 25ی مانگی رابردوو دەستیپێکردووە، پێی نایە سێیەم هەفتەوە و تا ئێستاش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە بەردەوامن و شەوی رابردووش چوار خۆپیشاندەری دیکە لە بەسرە کوژراون و نزیکەی 60 كەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات، بەگوێرەی ئامارێکی نوێی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوو 23 کەس و لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانیشەوە و تا ئێستا 283 کەس کوژراون و زیاتر لە 13 هەزار کەسیش لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
ھ.م