عادل عەبدولمەهدی: بەم نزیکانە چاکسازییەکان رادەگەیەنین

وەڵامی خۆپیشاندەران دەداتەوە

K24 – هه‌ولێر:

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی داواکاری مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان لەو وڵاتەی دایەوە و رایگەیاند، خۆپیشاندانەکان یەکێک لە گرنگترین رووداوەکانی عێراقە لە دوای ساڵی 2003 و دەبێتە باشترین ئامرازیش بۆ چاودێریکردن و گوشارخستنە سەر حکومەت بۆ ئەوەی چاکسازی راستەقینە بکات.

گوتیشی، کار لەسەر جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین و لە داهاتووشدا چەندین گۆڕانکاری وەزاری گرنگ ئەنجامدەدەین.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند رۆژی داهاتوودا یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن دەردەکەین و لێکۆڵینەوەش لە کوژران و برینداربووانی خۆپیشاندانەکان دەکەین.

عادل عەبدولمەهدی داواش لە خۆپیشاندەران دەکات، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن تاوەکو ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە بۆ شارەکانی عێراق و حکوومەت دەست بە چاکسازیی بکات.

Reuters

H.J