دوا ئاماری كوژراو و بریندارانی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه
"ته‌نیا ئه‌مڕۆ 4 كه‌س كوژران و 100ی دیكه‌ش بریندار بوون"
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا زیاتر له 300 كه‌س كوژراون و 15 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونە.
عه‌لی ئه‌كره‌م به‌یاتی، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی ناوبراو ئاشكرای كرد، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه تا ئێستا، كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیانپێكردووه، زیاتر له 300 كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها 15 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونە.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له ئه‌نجامی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران 4 كه‌س كوژران و 100ـی دیكه‌ش برینداربوون.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه خۆپیشاندان شه‌قامه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی ته‌نیوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
ئاژانسه‌كه به پشت به‌ستن به دوو سه‌رچاوه‌ی سیاسی ئاگادار بڵاویكردووه‌ته‌وه: "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی پارته سیاسییه‌كانی عێراق، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بمێنێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا چاكسازی له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و هه‌مواری ده‌ستووری بكات".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ته‌نیا كوتله‌ی نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به‌و رێككه‌وتنه رازی نه‌بووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه نابێت عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیاریانداوه كه دوای كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كان، به هه‌موو شێوازێك پشتیوانی له حكوومه‌ت بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، كه "كوتله‌ی سائیروون و ره‌وتی حیكمه‌ی" تێدابووه، دوای كۆبوونه‌وه‌یان دێت له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و محه‌مه‌د ره‌زا سیسیتانی، كوڕی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق.
H.B