ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران راده‌گه‌یه‌ندرێت
چه‌ند لایه‌نێكیش بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دهستپێخهرییهكی نیشتمانی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران راده‌گه‌یه‌نێت و چه‌ند لایه‌نێكیش بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ر زاری محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دووپاتیكرده‌وه، له داهاتوودا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نیشتمانی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داواكاری خۆپیشانده‌ران راده‌گه‌یه‌ندرێت.
وه‌ك له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا هاتووە، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كان و ئه‌كادیمییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاتوێكردنی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپێشانده‌ران به گوێرەی خشته‌یه‌ك، كه تێیدا ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران دیاری بكرێت.
وه‌ك ئاماژه‌یشی پێدا، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت.
H.B