عادل عەبدولمەهدی وەڵامی داواکاری مەرجەعییەت دهداتهوه
داوای كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانهكان دهكات
K24 - ههولێر:
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی داواکاری مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان دایەوە و رایگەیاند، خۆپیشاندانەکان یەکێك لە گرنگترین رووداوەکانی عێراقە لە دوای ساڵی 2003 و دەبێتە باشترین ئامراز بۆ چاودێریکردن و گوشارخستنە سەر حکومەت بۆ ئەوەی چاکسازی راستەقینە بکات.
عادل عهبدولمههدی دهشڵێت: "کار لەسەر جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین و لە داهاتووشدا چەندین گۆڕانکاری وەزاری گرنگ ئەنجامدەدەین".
ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند رۆژی داهاتوودا یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن دەردەکەن و لێکۆڵینەوەش لە کوژران و برینداربووانی خۆپیشاندانەکان دەکەن.
عادل عەبدولمەهدی داواش لە خۆپیشاندەران دەکات، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن تاوەکو ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە بۆ شارەکانی عێراق و حکوومەت دەست بە چاکسازیی بکات.
ئ. م