رێككەوتن بۆ مانەوەی عەبدولمەھدی رەتدەكرێتەوە
هاوپەیمانی سائیرون سوورە لێسەندنەوەی متمانە لە حکوومەت
K24 - ھەولێر
هاوپەیمانی سائیرون سوورە لەسەر لێپرسینەوە و لێسەندنەوەی متمانە لە حکوومەتی عێراق و رێبەری رەوتی سەدریش رێککەوتن بۆ مانەوەی سەرۆک وەزیران رەتدەکاتەوە.
ئەمجەد عوقابی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەیان سوورە لەسەر لێپرسینەوە و لێسەندنەوەی متمانە لە حکوومەت.
لە لایەكی دیكە سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش رەتیكردەوە، موقتەدا سەدر لەگەڵ قاسم سولەیمانی، عەمار حەكیم و كوڕێكی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا رێککەوتبن.
ھەروەھا سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان ره‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به‌و رێكه‌وتنه‌وه هه‌بێت كه بۆ مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌یدا كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له نووسینگه‌ی سیستانی ره‌تیكرده‌وه كه به‌شێك بێت له‌و رێككه‌وتنه‌ی كه لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردوویانه و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به خۆپیشاندانه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عییه‌ت له باره‌ی خۆپیشانده‌ران روونه، وه‌ك چۆن له گوتاری نوێژی هه‌ینی رابردوو ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاندبوو، كە ژمارەیەك سەركردەی سیاسی و مەزھەبی بە ئامادەیی ئێران لەسەر كۆتاییھاتن بە خۆپیشاندانەكان و مانەوەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتوون.
ھ.م