چه‌ند خاڵێكی ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئاشكرا ده‌كرێن
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، پڕۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ته‌واو كرد. بڕیاره ئه‌مڕۆ بنووسرێته‌وه.
سایتی "سۆمه‌ریه‌نیوز"، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ره‌شنووسی پڕۆژه یاساكه ئاماده ده‌كات.
ئه‌و سایته ئاشكراشیكردووه، له پرۆژه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك به‌م جۆره گه‌ڵاڵه كراوون:
- كۆمیسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ له كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و دوور له پشكپشكێنه‌ی حزبی دابمه‌زرێت.
- بچووككردنه‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ قه‌زا، له كاتێكدا پێشتر پارێزگا یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای لیست و نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی. پشت به‌ستن به سیستمی براوه‌ی یه‌كه‌م.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له 329 ئه‌ندامه‌وه بۆ 213 ئه‌ندام.
- ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان كاندید بكه‌ن. ته‌مه‌نی كاندیدی كه‌مبكرێته‌وه بۆ 25 ساڵ.
دوای نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسه‌كه، پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆی له باره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو. دواتر به‌رزی بكاته‌وه بۆ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
ئ.ر