سیستانی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی دۆخی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
سیستانی: نابێت دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه مه‌زهه‌به‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا چاكسازی راسته‌قینه و ژیرانه له وڵات بكرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سیستانییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه، "ئه‌مڕۆ عه‌لی سیستانی چاوی به جینین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كه‌وتووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیستانی نیگه‌رانی خۆی له‌وه‌ی له وڵات روو ده‌دات رایگه‌یاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسی ده‌ره‌نجامه‌كانی گه‌نده‌ڵیی دارایی و ئیداری، خراپی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك ئاماده نه‌بووه گوێ بۆ ئه‌و هۆشداریانه بگرێت، ئێستاش دۆخه‌كه به‌و مه‌ترسیدارییه گه‌یشتووه كه هه‌موومان به چاوی خۆمان ده‌بینین".
مه‌رجعی شیعه‌كانی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر "چاكسازی راسته‌قینه له ماوه‌یه‌كی ژیرانه‌دا كرده‌وه و پێشوازیشی له‌و پێشنیازانه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، كه به‌م دواییانه رایگه‌یاندوون و نیگه‌رانی خۆشی له جدی نه‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاكسازیكردن ده‌ربڕی".
سیستانی دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری و یاسادان و جێبه‌جێكردن نه‌توانن چاكسازی پێویست بكه‌ن، یانیش نه‌یانه‌وێت بیكه‌ن، پێویسته بیر له رێگه‌چاره‌ی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكه‌نه‌وه، چونكه ناكرێت دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت كه به‌ر له خۆپێشاندانه‌كانیش له ئارادابوو".
مه‌رجه‌عی شیعه‌كان گوتی: "پێویسته ده‌ست له توندوتیژی دژ به خۆپێشانده‌رانی ئاشتیانه و ده‌ستگیركردن و رفاندنیان هه‌ڵگیرێت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بكرێت، كه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران سه‌رپێچی یاسایان كردووه".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی سیستانی‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی عێراق كراوه‌ته‌وه و گوتی: "نابێت خاكی عێراق وه‌ك گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان به‌كار بهێندرێت".
H.B