سەدر ھۆشداری دەداتە ئەمەریكا
"رێگه ناده‌ین ئه‌مەریكا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن بكات"
K24 - ھەولێر
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه ناده‌ن ئه‌مەریكا ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراقدا بكات و سواری شەپۆلەكە بێت و عێراق وەك سووریا بكاتە گۆڕەپانی مللانێ".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا دووپاتیی ده‌كاته‌وه، ئه‌وان داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان كردووه، به‌ڵام رێگه ناده‌ن ئه‌مەریكا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در رایگەیاند: "رێگه به ئه‌مەریكا نادەین سواری شه‌پۆله‌كه ببێت و عێراقیش وه‌ك سووریا بكاته گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ی ململانێ".
سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مەریكا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به گوته‌ی سه‌در عێراق پێویستی به ده‌وڵه‌تێكی داگیركاری وه‌ك ئه‌مەریكا نییه".
ھ.م