دوو ناوچه‌ی به‌غدا به مووشه‌ك كرانه ئامانج
سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان نادیاره
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له شاری به‌غدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هه‌ردوو ناوچه‌ی ئیسكان و شه‌عب له‌و شاره به مووشه‌ك كراونه‌ته ئامانج و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و هێرشانه كراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی دووپاتیكرده‌وه، "شه‌وی رابردوو مووشه‌كێكی جۆری كه‌ڕاد له‌ناو بازاڕی میللی له ناوچه‌ی ئیسكانی رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كه‌وته خواره‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌قییه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌كاتێكدا مووشه‌كێكی دیكه له هه‌مان جۆر به‌ر قوتابخانه‌ی ئاشووری كوڕان له ناوچه‌ی شه‌عبی باكووری به‌غدا كه‌وت و جگه له زیانگه‌یاندن به دیواری ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كه، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه".
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه، "سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان دیار نییه و هێزه ئه‌منییه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه".
H.B