ماكرۆن: گفتوگۆیه‌كی نایابم له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامدا
"دۆخی سووریا و پرسی ئێرانمان تاوتوێكرد"
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆیه‌كی نایبمان له‌باره‌ی پرسی سووریا و ئێران كرد.
ماكرۆن گوتیشی: له گفتوگۆكه‌ماندا له‌گه‌ڵ تره‌مپ به ئه‌نجامی زۆر ئه‌رێنی گه‌یشتین.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ تره‌مپ زۆر خاڵی هاوبه‌شمان له‌باره‌ی پرسی سووریا، دۆسیه‌ی ئێران و هاوپه‌یمانی ناتۆ تاوتوێ كرد و ئاشكراشیكرد: له په‌راوێزی لوتكه‌ی ناتۆدا له له‌نده‌ن، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاره له 3 و 4ی مانگی داهاتوو لوتكه‌ی ناتۆ له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه: ئینته‌رفاكس
H.B