هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دواخرا
بڕیار بوو نیسانی 2020 ئه‌نجام بدرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دوابخات، كه پێشتر بڕیاردرابوو، 1ی نیسانی 2020 ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، جگه له بڕیاری دواخستنه‌كه، هیچ واده‌یه‌كیشی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیاری نه‌كردووه و ده‌ڵێت: "دواتر واده‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ین".
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌مواركرده‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا بڕیاریدا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، مانگی نیسانی 2020 ئه‌نجام بدرێت.
ئ. م