به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی "بۆمبه چێنراوه‌كه‌ی سووریا" هۆشداریی ده‌دات
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: متمانه‌مان به هه‌سه‌ده‌یه به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كه گه‌وره‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "نزیكه‌ی 10 هه‌زار دیلی داعش و خێزانه‌كانیان له خێوه‌تگه‌كانی نزیكی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، بوون به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی گه‌وره، ته‌نانه‌ت له‌م كاته‌شدا كه هێزه كوردییه‌كانی هاوپه‌یمانی واشنتن كۆنترۆڵیان كردوون هه‌ڕه‌شه‌كانیان كۆتایی نه‌هاتووه".
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی بۆ میدیاكاران كردووه و گوتوویه‌تی: "دۆخه‌كه له‌وێ به ته‌واوه‌تی ئارام نییه، دیله‌كانی داعش و خێزانه‌كانیان وه‌ك بۆمبی چێنراون له‌و خێوه‌تگانه‌دا، به‌شێكی دیله‌كانیش چه‌كداری بیانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه بوون".
ئه‌و به‌رپرسه جارێكی دیكه هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای دووباره كرده‌وه و گووتی: "پێویسته ئه‌و دیلانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان".
پاش ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش زه‌وییه داگیركراوه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی له ده‌ستدا و له‌م دوواییانه‌شدا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ریان له سووریا كوژرا، به‌ڵام شاره‌زایانی ئه‌منی و گرووپه توندڕه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، هێشتا هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كانی داعش له سووریا و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه كۆتایی نه‌هاتووه.
له سه‌ره‌تای ھێرشی سوپای توركیا و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، وڵاتانی رۆژئاوا به‌گشتی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ئه‌و چه‌كداره دیلانه رابكه‌ن و بگه‌ڕینه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان و سه‌رله‌نوێی ببنه‌وه به هه‌ڕه‌شه.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، دڵنیان له تواناكانی هه‌سه‌ده بۆ كۆنترۆڵكردنی دیله‌كانی داعش له خێوه‌تگه‌كاندا، به‌ڵام دیسان ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، پێویسته به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و پێشێلكارییش نه‌بنه‌وه به‌هۆی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هۆكاره‌كانی دیكه‌وه.