سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ئه‌گه‌ری هه‌مواركردنی ده‌ستوور و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری به سه‌ردانێك گه‌یشنه به‌غدا و پاش گه‌یشتنی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق ده‌بێت و هه‌ر یه‌كه له جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ریی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گووتی: "له‌باره‌ی هه‌وڵی هه‌ندێك لایه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وشاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق گفتوگۆ بكه‌ن تا له هه‌ر هه‌موارێكدا بیر له ده‌ستبردن بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێته‌وه".
هه‌روه‌ها كێشه و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای عێراق ده‌بێت.