تره‌مپ: چین فێڵمان لێده‌كات
له رێككه‌وتنی مه‌بده‌ئی له باره‌ی بازرگانی نزیك بوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ"، رایگه‌یاند، چه‌ندین ساڵه چین له رووی ئابوورییه‌وه فێڵمان لێده‌كات.
تره‌مپ گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، ئه‌مه‌ریكا و چین له رێككه‌وتنی مه‌بده‌ئی له باره‌ی بازرگانی نزیك بوونه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ورده‌كاری دانووستانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین ئاشكرا نه‌كرد.
تره‌مپ له به‌رده‌م یانه‌ی ئابووری نیویۆركدا له وتارێكدا گوتیشی: "ئێمه بمانه‌وێت رێكده‌كه‌وین، نه‌مانه‌وێت رێكناكه‌وین، هیچ رێككه‌وتنێكیش واژوو ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "باجی زیاتر به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی چیندا ده‌سه‌پێنین، ئه‌گه‌ر چین رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ نه‌كات، چونكه چین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، له بواری بازرگانیدا ئه‌مه‌ریكای خه‌ڵه‌تاندووه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر