پاریس 11 ده‌ستگیركراوی داعش ده‌باته‌وه
ئه‌ندام و چه‌كداری داعش بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، "كریستۆڤ كاستانیر"، رایگه‌یاند، (11) هاووڵاتی فه‌ره‌نسیی سه‌ر به داعشیان له توركیاوه گێڕاوه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن توركیاوه ره‌وانه كرابوونه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه (12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد، ئه‌و (11) هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش، له توركیاوه ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا كرابوونه‌وه و وه‌ریان گرتوونه‌ته‌وه.
گوتیشی: "(250)هاووڵاتی دیكه‌ی فه‌ره‌نسی، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی ساڵی (2014)ی نێوان ئه‌نقه‌ره و پاریس، له توركیاوه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا".
توركیا، وڵاتانی ئه‌وروپا به "پشتگوێخستنی" داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانیان تۆمه‌تبار ده‌كات، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ستی رێكخراوی "داعش" بوون له عێراق و سووریا.
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی پێشتر ره‌تیكردبوویه‌وه، هیچ كام له‌و هاووڵاتیانه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، كه په‌یوه‌ست بوونه به رێكخراوی داعشه‌وه و كۆچیان كردبوو بۆ عێراق و سووریا.
تا ئێستا نزیكه‌ی (400 تا 500) هاووڵاتی فه‌ره‌نسی، كه چه‌كداری داعش بوون، یان ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه بوون، له زیندانی "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) " ماوون و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
فه‌ره‌نسا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، له‌گه‌ڵ عێراقیش رێككه‌وتنێك واژوو بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوه فه‌ره‌نسیانه وه‌ربگرێته‌وه، كه له لایه‌ن عێراقه‌وه دادگایی كراوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر