له به‌غدا 2 خۆپیشانده‌ر كوژران و 35ی دیكه بریندار بوون
له ئاكامی پێكداهه‌ڵپژان و توندوتیژییه‌كانی به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا (2) خۆپیشانده‌ر كوژران و (35)ی دیكه بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندرووستیی له شاری به‌غدا، به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئاكامی پێكداهه‌ڵپژان و توندوتیژییه‌كانی به‌غدا، (2) خۆپیشانده‌ر كوژران و (35)ی دیكه بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیاری میدیای عێراقی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی "خه‌لانی"ی به‌غدا هه‌وڵیانداوه بگه‌نه گۆڕه‌پانی "ته‌حریر"، به‌ڵام رێگریان لێكراوه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه.
باسیان له‌وه‌شكردووه، "هێزه ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسكڕێژیان دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه".
به گوێره‌ی زانیاری شاهێدحاڵه‌كان، "كاتێك خۆپیشانده‌ران له ناو خێوه‌ته‌كانیان خه‌وتوون، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌وه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌شێكیان ناچار بوون رابكه‌ن له گۆڕه‌پانه‌كه و دوای نه‌مانی كاریگه‌ری گازه فرمێسكڕێژهكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر