ئه‌مه‌ریكا: شه‌ڕ كردن له دژی داعش به‌رده‌وامه
"ئه‌مه‌ریكا چاوی له‌سه‌ر نه‌وته"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتیی ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی له سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكرێت.
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له واشنتن گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند هاوكاری عێراق ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چوار ملیۆن ئاواره بۆ ناوچه‌كانیان.
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش چه‌كداره بیانییه‌كان وه‌ربگرنه‌وه و دادگاییان بكه‌ن, ئێستا له كامپ و به‌ندیخانه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستانن".
له باره‌ی سووریاشه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گووتی: "رێگه ناده‌ین داعش كۆنتڕۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بكاته‌وه".
ئ. م