عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆشداری دا
له په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی له عێراق
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆشداری دا له په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی له عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و له ئه‌كاونتی خۆی، ئاماژه‌ی به رفاندنی ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی له گه‌ڕه‌كی جادرییه‌ی به‌غدا كرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاند، ئه‌و رووداوه ئاماژه‌یه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی رفاندن و توندوتیژی و هۆشداریشی دایه رفێنه‌ره‌كانی، كه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و یاسایان پێده‌گات.
عه‌بدولمه‌هدی داواشیكرد، رفێنه‌ره‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره، ده‌ستبه‌جێ ئه‌فسه‌ره‌كه ئازاد بكه‌ن و فه‌رمانیشی كرد، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و رووداوه بكه‌ن و تاوانباران به سزای یاسایی بگه‌یه‌نن.