خۆپیشاندەرانی بەغدا چوونەوە نێو گۆڕەپانی خەللانی
لە بەسرە دەروازەی بیرە نەوتەکانی مەجنونیان داخست
K24 - ھەولێر
خۆپیشاندەرانی بەغدا توانیان بچنەوە ناو گۆڕەپانی خەللانی و سەر پردی سەنک. لە بەسرەش دەروازەی بیرە نەوتەکانی مەجنونیان داخست.
لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە بەغدا، خۆپیشاندەران کۆنتڕۆڵی هەردوو گۆڕەپانی خەللانی و پردی سەنک کردەوە و توانییان پاشەکشە بە هێزە ئەمنییەکان بکەن.
هاوکات لە بەسرە خۆپیشاندەران دەروازەی بیرە نەوتەکانی مەجنون بەندەری ئوم قەسرییان لە باشووری پارێزگاکە داخست.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە پارێزگای بابلیش خۆپیشاندەرێک کوژرا.