ناشیۆناڵ ئینترست: تره‌مپ له كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا جددی نییه
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان زیاتر بووه
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤاری "ناشیۆناڵ ئینترست"، بڵاویكرده‌وه، "دۆناڵد تره‌مپ"ـی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "جددی نییه" له پرسی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ی زانیاری گۆڤاره‌كه، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكاییانه‌ی ئێستا له سووریا‌ن، زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی له دیسێمبه‌ری (2018) له سووریا بوون، له كاتێكدا له‌و مانگه‌دا "تره‌مپ" رایگه‌یاند، هێزه‌كانی له سووریا ده‌كێشێته‌وه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، چه‌ند جارێك "تره‌مپ" رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی له سووریا دهكێشتهوه. دواجاریش باسی له‌وه كرد، بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌شێك له هێزه‌كان ده‌هێڵێته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "تره‌مپ" ناكۆكی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و ته‌نانه‌ت لێدوانه‌كانی له باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا هیچیان له واقیع نه‌گۆڕیوه.
گۆڤاره‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر "تره‌مپ" جددی بوایه له پرسی كشانه‌وه، رێگه‌ی به دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی (3) هه‌زار سه‌رباز له سعوودییه نه‌ده‌دا.