ھەسەدە: ئەمەریكا و رووسیا نەیانتوانی سنوورێك بۆ توركیا دابنێن
مستەفا بالی: چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان شەڕ بەردەوامە
K24 - قامشلۆ
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە رایدەگەیەنێت، شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی ئەوان و "سوپای توركیا بەردەوامە و "ئەمەریكا و رووسیا نەیانتوانیوە سنوورێك بۆ توركیا دابنێن".
مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) بە كوردستان24ی راگەیاند: "سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریای سەر بە توركیا تائێستا ئاگربەستیان جێبەجێ نەكردووە و شەڕ بەردەوامە".
گوتیشی: "نەك ھەر سووریا، بەڵكو رووسیا و ئەمەریكا ئەركی خۆیان بەجێ نەھێناوە و نەیانتوانیوە ھیچ سنوورێك بۆ توركیا دابنێن".
ھ.م