بوو به سه‌رۆك وه‌زیران "خۆشه‌ویسته‌كه‌ی" له‌بیركرد
ئێستاش ئه‌و ژنه ته‌له‌فۆن بۆ جۆنسن ده‌كات به‌ڵام كه‌سێك به زمانی چینی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جینیڤه‌ر ئه‌ركوری، كه ژنه سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مه‌ریكییه، خۆی وه‌ك خۆشه‌ویستی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ده‌ناسێنێ و تۆمه‌تباری ده‌كات و ده‌ڵێت: "به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له خۆی دوورخستوومهتهوه و به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانمان بۆ شه‌وێك بووبێت، پاش ئه‌وه‌ی بووه به سه‌رۆك وه‌زیران به دڵشكاوی جێیهێشتووم".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ITv به‌ریتانی، جینیڤه‌ر گوتوویه‌تی: "من زۆر پاك و دڵسۆزی بووم، پاڵپشتیم كردووه، متمانه‌م پێی هه‌بوو، نهێنییهكانیم پاراست، به‌ڵام تێناگه‌م بۆچی به‌و شێوه‌یه په‌راوێزی خستم وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی كاتی و كات به‌سه‌ربردنمان هه‌بووبێت، یان له یانه‌یه‌ك چاومان به یه‌كتری كه‌وتبێت، چونكه من له‌و ژنانه نیم و ئه‌و باش ده‌زانێت، پهراوێزخستنم له‌لایه‌ن جۆنسن به‌ته‌واوی دڵی شكاندووم".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانیشم وه‌ڵامناداته‌وه، كه‌سێكی داناوه به زمانی چینی وه‌ڵامم ده‌داته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بتوانم قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م دوورم ده‌خاته‌وه".
ئه‌ركوری به كه‌ناڵه بریتانییه‌كه‌ی گوتووه: "هه‌ست به خه‌مێكی زۆر ده‌كه‌م كه به‌و جۆره دووریخستمه‌وه، به‌تایبه‌تی ماوه‌ی چوار ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان هه‌بووه. ئێستاش هاوڕێكانم فشاری زۆریان خستووه‌ته سه‌رم بۆ ئه‌وه‌ی دان به په‌یوه‌ندییه‌كه‌ماندا بنێم، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بێ ده‌نگیم هه‌ڵبژاردبوو".

پێشتر ئه‌و ژنه سه‌رمایه‌داره ئه‌مه‌ریكییه رایگه‌یاندبوو، له ساڵی 2008 تا 2016 به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌ده‌بیات، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جۆنسن هه‌بووه، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی گه‌وره شاره‌داری له‌نده‌ن بووه. به‌ڵام ئه‌وكات ره‌تیكرده‌وه باسی په‌یوه‌ندییه گهرموگوڕهكهی نێوانیان بكات.
كاتێكیش لێیان پرسیوه ئایا هێشتا له دڵه‌وه خۆشتده‌وێت، ئه‌و خانمه ئه‌مه‌ریكییه گوتوویه‌تی: "وه‌ك هاوڕێیه‌ك به قوڵی بایه‌خی پێده‌ده‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم و هیوادارم دڵخۆش بێت".