عه‌دنان پاچه‌چی سیاسه‌تمه‌داری عێراقی كۆچی دوایی كرد
له سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه تا ئێستا چه‌ندین پۆستی به‌ڕێوه‌بردووه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و عه‌دنان پاچه‌چی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات كۆچی دوایی كرد.
پێشتر پاچه‌چی چه‌ند پۆستێكی به‌ڕێكردووه و له سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم باڵیۆزی عێراق بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دواتریش له سه‌رده‌می عه‌بدولسه‌لام عارف وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه و له جه‌نگی ساڵی 1967 خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه.
دوای ساڵی 1967 بڕیاریداوه نه‌گه‌ڕێته‌وه و بچێته ریزی ئۆپۆزسیۆن و بۆتە ئه‌ندامێكی دیاری به‌رهه‌ڵستكار، دواتر په‌یوه‌ندی به حكوومه‌تی ئه‌بوزه‌بییه‌وه كرد و بۆتە راوێژكار و له كۆبوونه‌وه‌ی واژۆكردنی ده‌ستووری ئیمارات و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته ئاماده بووه.
دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 2003، پاچه‌چی بۆتە ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی حوكم.
عه‌دنان پاچه‌چی، كوڕی موزاحم پاچه‌چی، سیاسه‌تمه‌داری دیاری سه‌رده‌می شاهانه‌ی عێراقه، كه باوكی له ساڵی 1947 سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق بووه.
عه‌دنان موزاحم پاچه‌چی، له 14ی ئایاری ساڵی 1923 له به‌غدا له‌دایك بووه، خوێندنی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یروت ته‌واو كردووه، دواتر بۆ خوێندنی باڵا له كۆلیژی فیكتۆریا له قاهیره خوێندوویه‌تی.
له یه‌كێك له خوله‌كانی په‌رله‌مانیش بۆ یه‌كه‌م دانیشتن به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه، به‌وه‌ی كه به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری عێراق بووه.
H.B