ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقیدا ده‌سه‌پێنێت
"به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی عێراق"
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، له به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان، واشنتن سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقیدا ده‌سه‌پێنێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پۆ‌مپێیۆ گوتی: "له‌كاتێكدا به‌رپرسانی عێراق بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی عێراق، ئێمه چیتر ناتوانین له‌و دۆخه ده‌سته‌وه‌ستان بین كه له‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه‌ی عێراقدا بسه‌پێنێت، كه سامانی خه‌ڵكی عێراق ده‌دزن و هه‌وره‌ها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌شدا، كه خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌نه ئامانج"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی هیچ به‌رپرسێك بكات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B