داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی رفێندراوه‌كانی عێراق ده‌كرێت
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان به‌رپرسن
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، رایگه‌یاند، "پێویسته لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ده‌ستهه‌ڵبگرن له رفاندنی چالاكان و میدیاكارانی عێراق. ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاری ده‌كه‌ن ده‌بێت رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆمیسیۆنه‌كه داواشیكرد، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌واڵگری عێراق رێككاری توند بگرنه به‌ر بۆ رێگرتن له رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی ئه‌و چالاكانه‌ی له ریزی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسن له ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی رفێندراوون.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ده‌ستیانپێكردووه و خۆپیشانده‌ران لایه‌نه ئه‌منییه‌كان به رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی چالاكانی خۆپیشاندانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.