خۆپیشاندانەکانی تاران کوژراوی لێکەوتەوە

لە ریزی هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران قوربانی هەیە

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی ئیسنا و فارس نیوز بڵاویانکردەوە، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە تارانی پایتەخت لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراون.

بەگوێرەی ئەو دوو سەرچاوەیە، دوان لە کوژراوان ئەندامی هێزەکانی بەسیج و ئەوی دیکەشیان سەر بە سوپای پاسداران بووە.

مورتەزا ئیبراهیمی، فەرماندە لە سوپای پاسداران، یەکێکە لەو کوژراوەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی سەرچاوە نا فەرمییەکان، دەیان کەس لە ریزی خۆپیشاندەران کوژراوان، بەڵام حکوومەتی ئێران تاکو ئێستا تەنها کوژرانی پێنج خۆپیشاندەرانی پشتڕاستکردووەتەوە.

هەروەها، هەر بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان، نزیکەی هەزار کەس دەستگیرکراون.

بەهۆی زیادکردنی نرخی سووتەمەنی، ماوەی پێنج رۆژە خۆپیشاندان لە ئێران دەستیپێکردووە و لە هەندێک ناوچەش، تووندوتیژی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

AFP

 H.J