ئه‌ردۆغان: ئه‌مه‌ریكا به‌خێرایی ده‌ست له پاڵپشتیكردنی چه‌كداره كورده‌كان هه‌ڵناگرێت
سه‌رۆك كۆماری توركیا: به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕ دژی "گرووپه تیرۆریستییه‌كان"
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له گوتارێكدا رایگه‌یاند: "توركیا ده‌زانێت پاڵپشتیكردنی ئه‌مه‌ریكا له چه‌كداره كورده‌كان به‌خێرایی كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵام له شه‌ڕكردنمان له‌گه‌ڵ "گرووپه تیرۆریستییه‌كان" به‌رده‌وام ده‌بین".
هه‌روه‌ها گووتی: "توركیا هه‌ست به‌وه ده‌كات پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا له چه‌كداره كورده‌كان به‌خێرایی كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام له دژیان ده‌جه‌نگین".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گووتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت یه‌په‌گه به‌و شێوه‌یه بناسێنن كه كیانێكه دژی داعش شه‌ڕی كردووه، ده‌یانه‌وێت په‌رده‌پۆشی ئه‌و تاوانانه‌یان بكه‌ن كه دژی خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجامیانداوه".
ئه‌ردۆغان سه‌رله‌نوێ هه‌ڕه‌شه‌ی له هێزه كوردییه‌كان كرد و گووتی: "له جه‌نگه‌كه‌مان دژی ئه‌و هێزانه به‌رده‌وام ده‌بین، تا سه‌رجه‌م هه‌ڕه‌شه‌كانیان كۆتایی دێت و دواین توندڕه‌ویان له‌ناو ده‌به‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ پلانێك له ناوچه‌كه‌دا بێ ره‌زامه‌ندی و پاڵپشتی توركیا نایه‌ته‌دی".
قسه‌كانی ئه‌ردۆغان دوای هه‌فته‌یه‌ك دێت له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و گفتوگۆكردنیان له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه.