پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌تیده‌كاته‌وه به بڕیاری له‌كارلادانی رازی بێت
ده‌ڵێت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا یاسایی نییه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، مه‌نسوور مه‌رعید ره‌تیكرده‌وه، ده‌ستی له كار كێشابێته‌وه و سه‌باره‌ت به بڕیاری لهكارلابردنیشی، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه و هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا یاسایی نین.
گوته‌بێژێك به ناوی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، بۆ كه‌ناڵه عێراقییه‌كان، رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌ریكردوون یاسایی نین، چونكه له كۆتایی مانگی رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له رووی شه‌رعییه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
مه‌نسوور مه‌رعید، ئه‌مڕۆ دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له باره‌ی له‌كارلادانی راشیگه‌یاند، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌كردووه و ئه‌و نووسراوه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه له باره‌ی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبوه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌نسوور مهرعیدی كرد و دواتر به كۆی ده‌نگ بڕیاردرا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سند بكرێت و له جێگه‌ی ئه‌و سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری یه‌كه‌می پارێزگار كاروباره‌كانی پارێزگار به‌ڕێوه‌به‌رێت تا ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێكی نوێ.
