پارێزگاری نه‌ینه‌وا له كار لادرا
هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایان داوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به ده‌نگدان، پارێزگار "مه‌نسوور مه‌رعید" له كار لادا.
مه‌رعید، له (13ی ئایار/ مایۆی 2019)دا وه‌ك پارێزگار له دوای پارێزگاری له‌كارلادراو "نۆفه‌ل حه‌مادی" كرابووه پارێزگار.
هاوكات ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی بینای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای دا به مه‌به‌ستی رێگرتن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه كرا و به ده‌نگدان پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا له سه‌ر كار لادرا.