كوردێك بۆ به‌ڕێوبردنی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا راسپێردرا
دوای لادانی مه‌نسوور مه‌رعید
K24 – هه‌ولێر:
دوای له‌كارلادانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، مه‌نسوور مه‌رعید، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، "سیروان رۆژبه‌یانی"، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری راسپارد پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بگرێته ده‌ست، تا پارێزگارێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به ده‌نگدان، پارێزگار "مه‌نسوور مه‌رعید" له كار لادا.
"مه‌رعید"، له (13ی ئایار/ مایۆی 2019)دا وه‌ك پارێزگار له دوای پارێزگاری له‌كارلادراو "نۆفه‌ل حه‌مادی" كرابووه پارێزگار.
هاوكات ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی بینای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای دا به مه‌به‌ستی رێگرتن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه كرا و به ده‌نگدان پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا له سه‌ر كار لادرا.