رووسیا هۆشداریی دەداتە تورکیا

وەزارەتی بەرگری رووسیا: کوردەکانمان لە سنووری تورکیا دوورخستووەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری رووسیا لە نوێترین لێدوانی لەبارەی رەوشی سووریا بڵاویکردەوە، رووسیا ئەرکی خۆی بۆ دوورخستنەوەی کورد لە سنووری تورکیا بە تەواوی جێبەجێکردووە.

راشیگەیاند، رووسیا سەربازی زیاتر بۆ سنووری نێوان تورکیا و سووریا دەنێرێت تاوەکو سەقامگیریی زیاتر لە باکووری سووریا دەستەبەر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازیی لە باکووری سووریا دۆخەکە خراپتر دەکات.

سەرچاو: شەرقلئەوسەت

 H.J