پۆ‌مپێیۆ: ده‌بێت ئێران هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی بگۆڕێت
زیاتر له 106 كه‌س كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌لی ئێران، گوزه‌رانێكی باشتری ده‌بێت ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته رێز له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بگرێت. به پێویستیشی ده‌زانیت ئێران هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بگۆڕێت و وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی مامه‌ڵه بكات.
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له واشنتنه‌وه، قسه‌ی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كرد، كه به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، تا ئێستا له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، زیاتر له 106 كه‌س كوژراون.
پۆ‌مپێیۆ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ش ده‌كات، كه "رژێم" به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامیداوه.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، ده‌بێت ئێران توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به گه‌لی ئێران رابگرێت و ئینته‌رنێتیش بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌ستیان به ئینته‌رنێت بگات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه پێویسته ئێران ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی پشێوی و ناسه‌قامگیركردنی هه‌رێمه‌كه بێت و وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌و بژارده‌یه‌ش له‌به‌رده‌ستی خودی ئێران خۆیه‌تی.
The Iranian people will enjoy a better future when their government begins to respect basic human rights, abandons its revolutionary posture and its destabilizing activities in the region, and simply behaves like a normal nation. The choice is with the regime. #IranProtests pic.twitter.com/OO6Z7ubJB3
— Secretary Pompeo (@SecPompeo) November 19, 2019
ئ. م