واشنتن: داعش سه‌رچاوه و سیستمی پاره‌داركردنی ده‌گۆڕێت
بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر، مارشاڵ بیلنگسلی، رایگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌داین، شێواز و سیستمی پاره‌داركردنی ناوه‌ندێتی داعش له عێراق و سووریا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌بێت.
گوتیشی: دوای كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، شانه چه‌كدارییه‌كانی داعش پشت به سه‌رچاوه‌ی ناوه‌ندێتی پاره‌داركردن له عێراق و سووریا نابه‌ستن، ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه.
له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لۆكسمبۆرگی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر، مارشاڵ بیلنگسلی گوتیشی: داعش له قۆناغی داهاتوودا پشت به ده‌زگا هه‌رێمایه‌تییه جیاوازه‌كانی ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی، به تایبه‌تی ئه‌و پاره‌یه‌ی له رفاندنی خه‌ڵك و رێگری ده‌ستیان ده‌كه‌وێت.