پارێزەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تورکیا دەستگیر کرا

تورکیا بە تۆمەتباری دەزانێت

K24 – هه‌ولێر:

ئاسایشی توركیا پارێزەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیای بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر كرد.

گۆڤاری دەر شپیگلی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە، ئاسایشی توركیا پارێزەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیای لە ئەنقەرە بە بیانووی سیخوڕیكردن دەستگیر كردووە.

ئاشكراشی كردووە، پارێزەرەكە دۆسیەی 50 كەسی بەڕێوە بردووە كە زۆرینەیان كوردن و ئەندامی بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گیولەنن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەڵمانیا نیگەرانە لەوەی پارێزەرەكە بە زۆر زانیاری دەربارەی ئەو 50 كەسە بدركێنێت

لە دوای "کودەتاکەی" ساڵی 2016، تورکیا دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی نزیکن لە بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گیولەن کە بە ئەنجامدانی کودەتاکە تۆمەتباریان دەکات؛ تاکو ئێستا دەیان هەزار کەس دەستگیرکراون و ژمارەیەکی زۆریش لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

AA

H.J