40 خۆپیشانده‌ری عێراقی كوژران و بریندار بوون
دوویان گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی پێكدادان و به‌كارهێنانی توندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، دوو خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و 38ی دیكه بریندار بوون.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دوو خۆپیشانده‌ری دیكه‌ی عێراقی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 38ی دیكه بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ بۆ 29یه‌مین رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی عێراق، له گۆڕه‌پانی شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن سیستمی سیاسی له عێراق بگۆڕدرێت و گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت.