وه‌زیرێكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی عێراق كۆبوه‌وه
ئه‌مڕۆ گه‌یشته عێراق
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ربارا باریت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دێڤید گوڵدڤن، گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق كۆبوه‌وه.
ئه‌و وه‌زیره ئه‌مه‌ریكییه له لایه‌ن فه‌ریق روكنی فڕۆكه‌وان، ئه‌نور حه‌مه‌ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراقه‌وه پێشوازی لێكرا و هه‌ردوولا بۆ تاوتوێكردنی پرسه جێبایه‌خه‌كانی نێوانیان كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هاوكاری لۆجستی هێزی فڕۆكه‌وانی عێراق و راهێنان و پڕچه‌ككردنی زیاتری ئه‌و هێزانه تاوتوێ كراوون.