مه‌رجه‌عیه‌ت له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر دوو خاڵ
جه‌خت له هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لە گوتاری هەینی کەربەلا، عەبدولمەهدی کەربەلائی نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، راسپاردەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی خوێندەوە و تیایدا هاتووە، مەرجەعیەت جەخت لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی ده‌كاته‌وه خوێنی عێراقییەکان حه‌رام ده‌كات.
سیستانی داوای بەپەلە داڕشتنی هەردوو یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنەکەی کردووە بۆ دەربازکردنی وڵات لەم دۆخەی ئێستا تێیکەوتووە.
نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق گوتی: "مەرجەعیەت دووپاتیدەکاتەوە، دەبێت پەلە بکرێت لە داڕشتنی هەردوو یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنەکەی، چونکە دەبنە هۆکاری تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی وڵات تێیکەوتووە ".
له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و به‌شێك له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیپێكرد و له 25ی ئۆكتۆبه‌ریش بازنه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و داواكاری خۆپیشانده‌ران فراوانتر بوون.
تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق چه‌ند هه‌نگاوێكی به‌ره‌و چاكسازی گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام تا ئێستا خۆپیشانده‌ران ئاماده نین گۆڕه‌پانه‌كان چۆڵ بكه‌ن داواكانیشیان زیادی كردووه.
ئ. م