تەقینەوەیەك لە گرێ سپی روویدا

تەقینەوەكە لە ناوچەی پیشەسازی بووە

K24-  ھەولێر

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "لە ناوچەی پیشەسازی گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەك روویدا".

لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکەش وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشكاری كرد، سێ کەس کوژراون و 20 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەدوای ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بەپێی رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و توركیا، ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لە گرێ سپی و چەند ناوچەیەكی دیكەی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە، ئێستا گرووپە چەكدارەكانی سەر توركیا لەوێ جێگیر كراون.

لە چەند رۆژی رابردووشدا تەقینەوەیەك لەناو بازاڕی گرێ سپی روویدا، بەوھۆیەوە 13 كەس گیانیان لەدەستدا و دەیان كەسیش برینداربوون.

ھ.م