جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته عێراق
پێشتر رانه‌گه‌یه‌نراوه
K24 - هه‌ولێر:
له سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا، ئه‌مڕۆ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته عێراق.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌ی پێنس بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یه‌تی له عێراق، تا ئێستاش ناوه‌ڕۆكی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌ی مایك پێنس، له‌كاتێكدایه، خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و به‌شێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 26ی 12ی 2018، به هه‌مان شێوه به نهێنی سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه، دواتریش به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوی به به‌رپرسانی باڵای به‌غدا بكه‌وێت، عێراقی جێهێشت.
ئ. م