په‌رله‌مانی عێراق وه‌زیرێك بانگهێشت ده‌كات
له‌سه‌ر 2 پرس لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌جاح شه‌مه‌ری بانگهێشت بكات و له‌سه‌ر پرسی ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
کەریم علێوی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق رایگەیاند، سبەی یەکشەممە، لێژنەکەیان کۆدەبێتەوە و تیایدا بەفەرمی بانگهێشتی نەجاح شەمەڕی وەزیری بەرگری عێراق دەکرێت، بۆ لێپرسینەوە و روونکردنەوەی هەڵوێستەکانی، لەبارەی بوونی لایەنی سێیەم لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و گرێبەستەکانی کڕینی چەك.
پێشتر شەمەڕی گوتبووی، لایەنی سێیەم تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات، هەروەها بێئاگایی خۆی و وەزارەتەکەشی لە بەشێکی گرێبەستەکانی کڕینی چەك دەربڕیبوو.
H.B